بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: تا ئێستا وەڵامی نامەکەی جێگری سەرۆکی ئەمریکام نەداوەتەوە.
وتیشی: تۆنیان بە تەواوی گۆڕاوە.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی: لە خولی نوێی دانوستانەکاندا وەڵامەکانی لایەنی بەرامبەر بە بەراورد بە ڕابردوو ڕوونتر بوون و نیشانەکانی ئامادەیی بۆ قبووڵکردنی حەوت مەرجەکەی ئێران بەدیکرا.
دوای وروژاندنی هەندێک ناڕوونی لەلایەن بەڕێز عەراقچی و وەرگرتنی وەڵامی نوێ، گفتوگۆکان کەوتوونەتە قۆناغێکی نوێ.
ئێمە دیپلۆماسی بە جددی وەردەگرین، بەڵام بە هیچ شێوەیەک لە مافی گەلی ئێران پاشەکشە ناکەین. ئامانجمان سەرسەختی نییە؛ بەڵکو لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ئاسایش و داهاتووی وڵات مامەڵە دەکەین.
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی ڕایگەیاند: مەحاڵە گەرووی هورمز بکرێتەوە پێش ئەوەی ٧ مەرجی ئێران جێبەجێ بکرێت.
لەناو هەریەکێک لە مەرجەکانماندا ٢-٣ مەرجی لاوەکی هەیە.
گرۆسی بەکرێگیراوێکی ئیسرائیلییە؛ هەموو کێشەکانمان لە سەردەمی گرۆسیەوە دەستی پێکردووە.
Your Comment